وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ ئاشکرایکرد، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی حکومی تایبەت پێداچوونەوە بە چەند ماددەیەکی یاسای بوودجەدا دەکات، بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە بدات.
باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، لەیاسای بوودجەدا تارادەیەک پێداویستی عێراقییەکان فەراھەمکراوە، بەڵام حکومەت تێبینی لەسەر چەند ماددەیەکی ناو یاساکە ھەیە، و ، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی دارایی پێداچوونەوە بەو ماددانەی یاسای بوودجەدا دەکەن و بڕیاری پێویست لەبارەوە دەدەن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی، لە دوای جێبەجێکردنی یاسای بوودجەوە، عێراق پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و لەسەرجەم رووەکانەوە بەرەوپێشەوە دەچێت، بە تایبەتی لە رووی وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە.