توركیا مووچەی فەرمانبەرانی زیاد كرد



لیژنەی دەستنیشانكردنی كەمترین كرێی كار لە توركیا بڕیاریدا كرێی فەرمانبەرانی حكومی بە ڕێژەی ٣٥٪ زیاد بكرێت و بەپێی ئەو بڕیارەش كەمترین كرێی فەرمانبەران دەبێتە ٤٨٣ دۆلاری مانگانە.

لیژنەی دەستنیشانكردنی كەمترین كرێی كار لە توركیا دوای كۆبوونەوەی بە ئامادەبوونی وەزیری كار و كۆنفیدراسیۆنی كرێكاران و كۆنفیدراسیۆنی خاوەنكاران، بڕیاریدا لە ١ی تەمموزی ٢٠٢٣ەوە بە تێكڕایی كەمترین كرێی كار بكرێت بە ١٣ هەزار و ٤١٤ لیرە، كە ١١ هەزار و ٤٠٢ لیرەی كرێی كەمترین كارە دوای لێدەركردنی باج و ڕسومات و خزمەتگوزارییەكانی دیكە.

وەدات ئشكهان، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی توركیا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، “هاوكارییەكانمان بۆ شەش مانگی ڕابردوو بە بەهای ٤٠٠ لیرە بووە بۆ ئەوانەی كەمترین كرێی كار وەردەگرن و بۆ شەش مانگی داهاتوو دەكرێت بە ٥٠٠ لیرە و بەردەوام دەبێت”.

بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركی و بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسانی ئابووری لەو وڵاتەدا، نرخی خۆراك و كاڵا و شمەك بەرزبۆتەوە و ئەوەش حكومەتی توركیای ناچار كرد مووچەی فەرمانبەران زیاد بكات.

هێڵەكانی ئینتەرنێت لەتەواوی عێراق ڕادەگیرێن
پێت هێڵەكانی ئینتەرنێت لەتەواوی عێراق ڕادەگیرێن
بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
دوات بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پەیوەنیدر