نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژان لە پەروەردەی چەمچەماڵ ئاشكرای دەكات، كە لە ڕۆژی شەممەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن و دەڵێن: “لە ڕۆژی یەك شەممەوە خۆپیشاندان دەستپێدەكەن”.
نوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژان لە پەروەردەی چەمچەماڵلە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، دوای كۆبوونەوە و ڕاوبۆچوون و وەرگرتنی ڕاپرسیمانلەگەڵ ماموستایانی وانەبێژانی پەروەردەكەمان، كە ژمارەمان پێكدێت لە 1102 مامۆستا، بەكۆی دەنگ بڕیارمدا لە ڕۆژی شەممە 3/12/2022 بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەین.
ڕاشیگەیاندووە، چیتر ناتوانین بەردەوام بینبەهۆی كەمتەرخەمی و بێباكی حكومەت بەرامبەر مافی وانەبێژان و ئەركی پیرۆزمان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، زۆربەی وانەبێژانمان لە دەرەوەی شارن و كرێی هاتووچۆ و ماڵ و منداڵ لەسەریان كەڵەكە بووە و ناتوانن بەردەوام بن.
ئاشكراشی كردووە، ڕوژی یەك شەممە 4ی مانگ و ڕۆژانی دواتر كاتژمێر 8:30ی بەیانی ئامادەبن لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ، چونكە گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژان ئەنجام دەدەین.