قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابوری لەگەڵ نوێنەری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆبوەوە.
بەمەبەستی گرنگیدان بەبەرھەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی کێڵگەکانی ناوخۆ و دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ لە گۆشت و مریشک و ماسی، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابوری لەگەڵ نوێنەری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆبوەوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت ھەڵدەستێت بە راگرتنی ھاوسەنگی نرخ و دابینکردنی گۆشتی سور، مریشک، ماسی، ھێلکە و رێگەنادات بەرزبونەوەی نرخ روبدات و ببێتە بارگرانی لەسەر شانی ھاووڵاتیان ، بەرھەمی ناوخۆیی مریشک و ماسی پێداویستی بازاڕەکان پڕ دەکاتەوە،و ئێمەش پشتگیری لەساغکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆ دەکەن و ھاوسەنگی نرخیش رادەگرن.