کۆچکردن لەهەرێم و عێراق بۆ دەرەوە بەردەوامە



دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە 7٢ هەمین ساڵڕۆژی پەنابەراندا ئاماری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەری دەزگای لوتکە باهۆز بەهزان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ،بەداخەوە بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و ئابورییەوە  وایکردووە کۆچ بەردەوامی هەبێ لەعێراق و هەرێمی کوردستان،

بەڕێوەبەری دەزگای لوتکە باهۆز بەهزان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ، ئامارەکانی کۆچی نایاسایی لەهەرێم و کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد ، کۆچکردن بۆ دەرەوەی عێراق بەردەوام ڕوو لەزیادبونە و چەندین لێکەوتەی خراپی سیاسی و ئابوری هەیە لە ئایندەدا ،

دەزگای لوتکە لەپرێس کۆنفرانسێکدا ئاماری کۆچکردنی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاماری قوربانیانی ڕێگای کۆچ و کاروچالاکییەکانی خۆی ڕاگەیاند.

لەبارە ئاماری تۆمارکراوی کۆچکردن دەڕێوەبەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند  تا مانگی ٨ ئەمساڵ یازدە هەزار  و 500 کەس کۆچیان  کردووە و ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەپێێ ئاماری دەزگای لوتکە لەنێوان ساڵانی 2015 تا 2023  بەنزیکەیی  752 هەزار و 323 کەس کۆچیان کردووە  555 قوربانی هەبووە کە 236 کەسیان تائێستا بێ سەروشوێنن ،

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە لە پلەی 12 هەم دێت لەو ووڵاتانەی کە کۆچکردن تێیدا بەردەوامە.

دەزگای لوتکە لەبەشێکی تری بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا داوامان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە دۆخی پەنابەران باشتر بکرێن و ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوون و کاریان بۆ فەراهەم بکەن.

شارەزایان: لە هاویندا شەوان فێنككەرەوە دامەگیرسێنن
پێت شارەزایان: لە هاویندا شەوان فێنككەرەوە دامەگیرسێنن
“كێشەی مووچە نامێنێت و نەوت و بەنزین هەرزان دەبێت”
دوات “كێشەی مووچە نامێنێت و نەوت و بەنزین هەرزان دەبێت”
پەیوەنیدر