مەسرور بارزانی هۆكاری سەردانەكەی بۆ لای ئەردۆغان ئاشكراكرد



مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبووەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە تویتێكدا نووسیویەتی: ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوومەوە و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی كرد.

ڕاشیگەیاندووە، “گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە كرد”.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی لوتكەی توركیا و هەرێم پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بووە لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، كە لەمانگی 3ی ئەمساڵەوە بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە.

“كێشەی مووچە نامێنێت و نەوت و بەنزین هەرزان دەبێت”
پێت “كێشەی مووچە نامێنێت و نەوت و بەنزین هەرزان دەبێت”
دوای دوو ساڵ تەرمەکانیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کران
دوات دوای دوو ساڵ تەرمەکانیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کران
پەیوەنیدر