سەرۆك کۆمار کارتی دەنگدانی نوێکردەوە و جەختیش دەکاتەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ د، لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە سەرۆکایەتی کۆمار سەردانی ناوەندی نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانی کرد.
دوای نوێکردنەوەی کارتەکەی، داوایکرد هەوڵەکانی تەواوکردنی کارتەکانی بایۆمەتری چڕ بکرێنەوە لە پێناو زامنکرنی مافی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکاندا.
جەختیشیکردەوە لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بۆ ئەوەی عێراقییەکان نوێنەری خۆیان لە ئەنجومەنە خۆجێییەکاندا هەڵبژێرن.