تۆمەتبارێك کە پێشینەی تاوانی هەیە، لەسەر سکاڵای سێ هاووڵاتی سلێمانی دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەمە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكان بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
ڕوونیشیکردەوە، دوای گەڕان و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار توانرا دەست بەسەر بڕێك پارەی دزراودا بگیرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ح،ج،ق لەدایكبووی 1979) كە سێ فەرمانی گرتنی هەیە و لەدادگای سلێمانیش داواكراو بووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن سزادراوە.