هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا



هاوڵاتییه‌ك له‌ قه‌زای كه‌لار بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە بەسەختی برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوه‌، پۆلیسی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: “هەرکەس دەیناسێتەوە کەسوکاری ئاگادار بکاتەوە”.

عەقیدی مافپەروەرعلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وێنەی ئەم هاووڵاتییەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” ئەم هاووڵاتییەی لەوێنەکەدا دەرکەوتوە ئەمشەوی سێ شەمە لەنیو قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری بی ئێم لێیداوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەگیانی لەدەستدا بەهۆی نەبونی ناسنامە ناناسرێتەوە”.

پۆلیس دەشڵێت:”هەرکەس دەیناسێتەوە کەسوکاری ئاگاداربکاتەوە و سەردانی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بکەن”.

راشیگەیاندووە، لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کراوەو بەبێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ بەندکراوە

May be an image of 1 person and text

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
پێت ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دوات هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار