بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەهەولێر دوو کەس دەستگیردەکەن کە بڕی 2 هەزار حەبی جۆری (کەپتاگۆن ) یان پێبووە
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی هەولێر ئاماژەی بەوەدا بە هەوڵ و توانا و گەڕانی تیمەکانیان دوای وەرگرتنی زانیاری وورد توانرا دەستبگیرێت بەسەر دوو هەزار جەبی بێهۆشکەردا ، لە جۆری ( کەپتاگۆن ) و دووکەس بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ئەو ماددەیە دەستگیر بکەن،
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە:
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لەچالاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ، ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٦/١٩ توانیان دوو کەس دەستگیربکەن کە (٢٠٠٠)دوو هەزار دانە حەبی هۆشبەر لەجۆری (کەپتاگۆن)یان پێبوو، بەنیازبوون کاری کڕین و فرۆشتن بەم جۆرە حەبە بکەن لەناو شاری هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار کراوەتە بۆ تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان.
حەبی(کەپتاگۆن) یەکێکە لەو حەبە هۆشبەرانەی کەبەڵاوبونەوەی مەترسیەکی زۆر دروست دەکات، ئێستا ڕێژەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە لەوڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی کەنداو لەزیاد بوندایەو جێگای بایەخی دامودەزگا پەیوەندارەکانی ئەم وڵاتانەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٢٠٢٣/٦/١٩