بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر باندێکی دروستکردنی دۆلار و دیناری عێراقی ئاشکرادەکات
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر ، باندێکی ساختەکردنی دراویان لەشاری هەولێر ڕاگەیاند ، کە پێکهاتبوون لە ٣ کەس و توانیویانە دەست بەسەر پارەکان و ئامێری ساختەکردن و گشت کەلوپەلەکانی تردا بگرن ،
ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی وورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و سەرکەوتوودا، توانیان (٣) تۆمەتباری سەرەکی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی ساختە لە هەولێر دەستگیر بکەن و دەست بە سەر پارە ساختەکراوەکان و گشت کەل و پەلەکانی ساختەکردنی دراو و دوو قالبی زێڕی ساختە و پارچەیەکی شوێنەواردا بگرن.
هاوکات تۆمەتبارانیش براونەتە زیندان و پەڕاوی تایبەتی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.