دواخستنی مووچە ناڕەزایی لێ‌ دەكەوێتەوە



دواخستنی مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆرانی هەرێم و ڕۆژانە دابەشكردنی مووچەی تەنها وەزارەتێك لەكاتێكدا جەژنی قوربان نزیك بۆتەوە، ناڕەزایی سەرجەم مووچەخۆران و چین و توێژەكانی لێ‌ كەوتۆتەوە و پەرلەمانتارێك دەڵێت: “بۆ قوتی خەڵك دوا ئەخەن؟”.

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم هەموو مانگێك دەبێت لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام دوای نزیكەی 50 ڕۆژ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 كراوە و هەر ڕۆژێك وەزارەتێك دەدرێت لەكاتێكدا حكومەتی عێراق 400 ملیار دیناری ناردووە بۆ مووچە و پارەی هاوپەیمانان، كە 30 ملیار دینارە، ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت لەناوخۆدا.

حكومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە نزیكەی 900 ملیار دینارە بۆ مووچە، بەڵام سەرباری 400 ملیارەكە و داهاتی ناوخۆ و هاوپەیمانان هێشتا دەڵێت: “زیاتر لە 300 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە” كەواتە بەپێی قسەی حكومەت بێت زیاتر لە 600 ملیار دینار پارە بەردەستە، بەڵام ڕۆژانە یەك وەزارەت مووچە وەردەگرێت و تەنها هەفتەیەكیش ماوە بۆ جەژنی قوربان.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەبوو تا پێش جەژن مووچەی مانگی شەش بدرێت نەوەك پێنج!

وتیشی، “( ٤٠٠) ملیاری بەغدا و (٦٠٠) ملیاری داهاتی ناوخۆی مانگی پێنج و نیوەی شەش لەبەردەستە، بێجگە داهاتی نەوت بە تەنكەر، بۆ قوتی خەڵك دوا ئەخەن؟”.

تەرمی سینەماکارێکی عێراقی دۆزرایەوە
پێت تەرمی سینەماکارێکی عێراقی دۆزرایەوە
لەهەولێر باندێکی ساختەکردنی دراو دەستگیرکرا
دوات لەهەولێر باندێکی ساختەکردنی دراو دەستگیرکرا
پەیوەندیدار