ئاگرەكەی شارباژێڕ 5 گوندی سووتاند



ماوەی زیاتر لە 24 كاتژمێر ئاگرێكی گەورە لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە بە هەزاران دۆنم دارستان و پووش و پاوان و ڕەزی 5 گوندی سووتاندووە.

ستار  محەمەد، كە خەڵكی گوندی نۆڕەباب-ە لە شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگرەكە لەدوێنێ وە لە فراوانبووندایە و پووش و پاوان و دارستان و ڕەز و باخی جوتیارانی لە سنووری 5 گوند سووتاندووە، كە بریتین لە گوندەكانی نۆڕەباب و سێونگ و پیرێسك و بەیانان و سیاوەشان.

ڕاشیگەیاند، سەرجەم لایەنە پیەوەندیدارەكان لە بەڕێوەبەری ناحیە و پۆلیسی دارستان و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە سنوورەكەدان و هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە دەدەن، بەڵام بەهۆی بوونی بای بەهێزەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كردنی زەحمەت بووە.

ئاشكراشی كرد، پێكهاتەی ناوچەكە چیایی و سەختە و ئەوەش وایكردووە شۆفڵ و ئامێری دیكە نەتوانن بە ئاسانی كاری تێدا بكەن و چەندین ناوچەش مین-ی تێدایە و ناتوانرێت لێی نزیك ببنەوە.

وتیشی، “چەند ناوچەیەك ئاگربڕ كراوە، بەڵام بەهۆی باوە ئاگرەكە دەگوازرێتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی گوندنشینان دروست كردووە”.

May be an image of fire

May be an image of tree and fog

May be an image of fire

May be an image of fire

May be an image of fire, tree and fog

 

حكومەتی هەرێم بۆ دەرماڵەی خوێندكاران بڕیاریدا
پێت حكومەتی هەرێم بۆ دەرماڵەی خوێندكاران بڕیاریدا
عێراق  بەبەهای 9.5 ملیار دۆلار پرۆژەی نوێ ئەنجام دەدات
دوات عێراق بەبەهای 9.5 ملیار دۆلار پرۆژەی نوێ ئەنجام دەدات
پەیوەنیدر