چەمچەماڵ؛ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا



بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشکرا، کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا مامەڵەكانیان تەواوكرابوو.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتیی ڕەمك ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بەئامادەبونی ئارام نەجات سەرۆكی شارەوانی و كۆمكاری زیندانییانی سیاسیی چەمچەماڵ، كەركوك و سلێمانی، زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەشكرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کەە ١٥٠ زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی چەمچەماڵ و ٦٨ زەوی لە ناحیەی شۆڕش و ٣٠ زەوی لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و١٢ زەوی لەناحیەی سەنگاو دابەشکرا کە پێشتر مامەڵەکانیان تەواوکرابوو.

“27 ملیۆن دۆلار قەرزمان گەڕاندووەتەوە و داهاتمان زیادیكردووه‌”
پێت “27 ملیۆن دۆلار قەرزمان گەڕاندووەتەوە و داهاتمان زیادیكردووه‌”
وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دوات وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر