ڕێزان شێخ دلێر”هەرچی هەڵدەستێ سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات”



ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی  بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک دواو وتی ” ئەو بودجەیەی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە دابین کراوە کەمە و کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر ناکات”،

 

سەبارەت بەڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە عێراق ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو وتی ،دادگای فیدڕاڵی بەفەرمی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بە نایاسایی ناوبرد ، هەربۆیە حکومەتی هەرێم نەیدەتوانی چیدی نەوتەکەی بفرۆشێت بەڵکو دەبوو لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە نەوتەکەی بفرۆشێت، هەربۆیە بەناچاری ڕادەستی بەغدای کرد.

 

لەبارەی قەوارەی هەرێمەوە کە زۆر قسەی لەسەر دەکرێت ، ڕێزان شێخ دلێر وتی”بەر لەدەرچوونی ئەم بڕیارە هەرێم لەناوچەکە و تەنانەت لە جیهانیشدا بەجۆرێک لەجۆرەکان وەک دەوڵەتێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرا ، خاوەن قەوارە و پێگەیەکی بەهێز بوو بەڵام پەرتبوونی پارتی و یەکێتی و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و بەسەرچوونی پەرلەمان و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی دەسەڵاتەکانی هەرێم وایکرد قەوارەی هەرێم زۆۆر بچووک ببێتەوە و ئەو هێز و کیانەی هەیبوو بەرەولاوازی بچێت ،

لەبەشێکی تری وتەکانیدا ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەکرد ، هەرچی هەڵدەستێ لەدادگای فیدڕڵی سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات، و بەمدواییەش دادگای پاریس سزای نوێی سەپاند و هۆکاری سزاکانی ئەو دادگایەی گەڕاندەوە بۆئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراق نەوتی هەناردە کردووە.

عێراق  بەبەهای 9.5 ملیار دۆلار پرۆژەی نوێ ئەنجام دەدات
پێت عێراق بەبەهای 9.5 ملیار دۆلار پرۆژەی نوێ ئەنجام دەدات
بازرگانێکی عەلوەی سلێمانی ملیارێک دیناری بردووە
دوات بازرگانێکی عەلوەی سلێمانی ملیارێک دیناری بردووە
پەیوەنیدر