بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسی بەشی فرۆشتنی وزە لە چوارچێوەی لیکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی دەستبەسەرکراوە.
ئەمڕۆ دووشەمە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانی ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆى رۆژی یەکشەممە 18/6/2023 بەفەرمانى دادوەرى دەستەى دەستپاکى، لێپرسراوى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاواى سلێمانى بە مەبەستی لێکۆڵینەوە دەستبەسەرکراوە.
ڕوونیشیکردەوە دەربارەی “پێدانى ئەستۆپاکى بۆ دوو بیناى بازرگانى” لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و بەرپرسەکەش لەو چوارچێوەیەدا دەستبەسەرکراوە.