بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنجی بەشێکی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت و وتەبێژی حکومەتیش دەڵێت کورتهێنان هەیە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، حکومەت خۆی بە بەرپرس دەزانێت لەو دۆخە داراییەی بەسەر خەڵکدا هاتووە، هەوڵدەدات هەرچی زووە چارەسەر بۆ بابەتەکە بدۆزێتەوە.
وتیشی: “ئێستاش کە کورتهێنان هەیە لەسەر ئێمە ئەرکە کە دۆخی دارایی خەڵکی کوردستان باشبکرێت بەردەوامبین لە دابەشکردنی مووچە و وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم لە هەوڵدان ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت”.