بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا لە (٤٠٪) بۆ (٣٠٪) کەم بووەتەوە



بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بەستراون کە بەهۆیەوە kara.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، لە (٩٢٪)ى پرۆژەى پێوەرى زیرەک بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلکترۆنیکردنى کارەبا تەواو بووە و بەهۆیەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا لە (٤٠٥) بۆ (٣٠٪) کەمبووەتەوە.

دەشڵێت:” سوتانى محاویلەكانى دابەشكردنى كارەبا بەهۆی پێوەری زیرەکەوە زۆر کەمی کردووە و تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار پێوەری زیرەک بەستراون و بە سەنتەرەوە لینک کراون”.

راشیگەیاندووە، خواست لەسەر کارەبا چوار هەزار و ٥٤١ مێگاواتە، تواناى بەرهەمهێنان چوار هەزار و ٣٠٠ بۆ چوار هەزار ٤٠٠ مێگاواتە. لە کاتێکدا ژێرخانى بەرهەمهێنانی کارەبا لە حەوی هەزار مێگاوات زیاترە. ئێستا بەهۆى پرۆسەکانی چاککردنەوەوە، سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات بەرهەم دێت.

بریکاری وەزارەتی کارەبا دەشڵێت:” لە وەرزی هاویندا، خواست لەسەر کارەبا بۆ نزیکەی ٦ هەزار مێگاوات بەرز دەبێتەوە و بەشى فرۆشتنى کارەبا دەبێتە سیستەمى پەنجەرە و کاروبارى هاووڵاتییان باشتر بەڕێوە دەچێت و بە هۆی سۆفت وێیر و پرۆگرامەکانی پێوەری زیرەکەوە، داتا و زانیارییەکانیان پارێزراوتر دەبن”.

بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاوی کۆیە شکا
پێت بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاوی کۆیە شکا
حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی پێش جەژن یەکلایی کردەوە
دوات حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی پێش جەژن یەکلایی کردەوە
پەیوەندیدار