بریكاری وەزارەتی كارەبا داوای كەم كردنەوەی پارەی كارەبا دەكات



بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لەگەڵ زیادكردنی نرخی كارەبا بۆ 156 دینار نییە و دەشڵێت: “پێشنیازم كردووە بكرێت بە 100 دینار”.

كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سایتی فەرمی بزووتنەوەكەی سەبارەت بە سیستمی پریپەید و مەترسییەكانی گرانكردنی نرخی كارەبا ڕایگەیاندووە، ئەو پرۆژەیە لەژێر سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ دەكرێت، سەرەتا لە چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبونی های كۆست جێبەجێكراوە و قاچاخ‌ و تەجاوز و بەهەدەردان كەم دەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “من وەك خۆم لەگەڵ زیادكردنی نرخی كارەبا نیم بۆ نرخی بازرگانی كە (156) دینارە، بەتایبەت لەكاتێكدا كە ناتوانین وەك وەزارەت كارەبای (24) كاتژمێری لە ئێستا دابین بكەین”.

وتوشیەتی، “من لە كۆبوونەوەی وەزارەت ئاماژەم بەوەكردوە، بەباشی دەزانین نرخی پێشنیازكراو بۆ (100) دینار كەم بكرێتەوە، بەمەرجێك بتوانرێت كارەبای (24) كاتژمێری دابین بكرێت ‌و هاووڵاتی یەك پارەی كارەبا بدات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەندێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەكان كارەبا كراوە بە پریپەید و ماوەی 24 كاتژمێر هەیە و نرخی یەك كیلۆواتیش، كە پێشتر 18 دینار بوو، كراوە بە 156 دینار و ئەوەش پارەیەكی زۆر لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت و ناڕەزایی زۆری لێ‌ كەوتۆتەوە.

 

بە وێنە و ڤیدیۆ ئاگرێکی بەهێز لەشارباژێڕ کەوتەوە
پێت بە وێنە و ڤیدیۆ ئاگرێکی بەهێز لەشارباژێڕ کەوتەوە
کوردەکان خراپترین دوژمنی خۆیانن
دوات کوردەکان خراپترین دوژمنی خۆیانن
پەیوەنیدر