په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی دوور ، ڕاپۆرتێكی له ژێر ناوی “له عێراق كورده‌كان خراپترین دوژمنی خۆیانن” بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە؛ کورد لە سەردەمێکدا بە فریاد ڕەس و دەسەڵاتدار، وەک یەکێک لە پایەکانی سەقامگیری و بەهێزترین هێز لە شەڕی دژی ڕێکخراوی داعش ناودەبرا ئێستا، بەهۆی حزبایەتی توند و سیاسەتی خێڵەکی و دابەشکاری ناوخۆیی ئیفلیج بوون.
به‌ریڤان سه‌عید نووسەری ئەم بابەتەیە و ڕاپۆرتێکی چڕ و پڕی لەسەر دۆخی حوکمڕانی و دەسەڵاتی ئێستای کوردەکانەوە ئامادەکردووە و تێیدا نوسیویەتی “له‌م ساڵانەی دواییدا ململانێ و ناكۆكی مێژوویی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمی كوردستان (یه‌كێتی و پارتی) له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات توندتربوو، هه‌وڵی دیپلۆماتكارانی ڕۆژئاواش بۆ هاندانی هه‌ردوو حزب تا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئارامبوونه‌وه‌یه‌كی كاتی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا”.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: “دوای هه‌ر رێككه‌وتنێك و له‌گه‌ڵ ڕاوه‌ستانی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ناكۆكییه‌كی توندتر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست ده‌بێت، ئه‌م واقیعه‌ش ئه‌و ڕاستییه تاڵه ده‌رده‌خات كه ئاشتی ناوخۆیی كوردی له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشتكردنی توند و به‌رده‌وامی بیانی و دەرەکی وه‌ستاوه”.
ڕاپۆرتەکە بەخەتێکی تۆخ، نوسیویەتی “ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كورده‌كان زۆر به‌توانان له‌وه‌ی لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی تر كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان زۆر لاواز و بێباکن“.
لەڕاپۆرتەکەی پەیمانگاکەدا ئاماژە بەوەشدراوە؛ “ئه‌م ناكۆكییه ناوخۆییه‌ی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی لاواز كردووه و ئاسته‌نگی بۆ توانای كورده‌كان بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی به یه‌كڕیزی دروستكردووه و جیابوونه‌وه و دابه‌شبوونه ناوخۆییه‌كان بووه‌ته هۆی نه‌بوونی یه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڕیار، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و ناوچه سه‌ربه‌خۆیه‌وه نه‌توانێت به‌رگری له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات و پێویستییه‌كانی له بودجه‌ی عێراقدا جێ بكاته‌وه”.
له راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی واشنتۆندا باس له‌وه كراوه، “له‌لایه‌كی تره‌وه حزبه شیعییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌مانگی ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی كورده‌كانیان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی هه‌رێمدا بسه‌پێنن به‌تایبه‌ت له‌و یاسای بودجه‌یه‌ی له‌ماوه‌كانی دواییدا له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا”.
نووسیویشیه‌تی: “ملكه‌چبوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌نها له ئاست له‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م كه‌رتی نه‌وتی كوردستان نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له‌مه‌ودوا هه‌ولێر هه‌ر دۆلارێكی ده‌ستبكه‌وێت، ده‌بێت له ڕێوشوێنێكی توندی فیدڕاڵی‌دا وردبینی بۆ بكرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی خهرجكردنهی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و دادوه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌بێت”.
ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەپای په‌راوێزخستنیان له‌ڕووی داراییه‌وه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌جدی كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكۆكی ناوخۆیی كورده‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ئایا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و مافه یاساییه‌ی خۆی بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی كورده‌كان به‌كارده‌هێنێت”.
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن ده‌ڵێت: “له ده‌ره‌نجامی ئه‌و كارانه‌ش له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كاتێك لاوازتره و چیتر ئایندهی هه‌رێم ڕوون نییه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعیه‌تیان له‌ده‌ست داوه، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی، به‌ڵكو له ڕووی یاساییشه‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستانی به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا”.
لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان و شەرعییەت دانەوە بە دام و دەزگاکانی هەرێم، پەیمانگاکە لە ڕاپۆرتەکەیدا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت”ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نوێیه ناتوانێت یه‌كڕیزی نیشتمانی به‌دیبێنێت، به‌ڵام ڕه‌نگه بتوانێت هه‌لی نوێ بۆ دروستبوونی متمانه بڕه‌خسێنێت و هانی وتووێژ و به‌شداری زیاتری هاوڵاتیان بدات، پێویسته له كوردستان بگه‌نه یهكلاكردنهوهیهكی سیاسی له‌ڕێی ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی سیاسی نوێ به پاڵپشتی ئه‌و لایه‌نه بیانییانه‌ی پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن”.