گەورەترین پرۆژەی بەرهەمی ماسی جێبەجێ دەکرێت



فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم ، گەورەترین پرۆژەی بەرهەمی ماسی لەهەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

 

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ، لەدرێژەی کارو پرۆژەکانی حکومەت بۆ بەرەوپیشبردنی کەرتی وەبەرهێنان و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی پرۆژەی گەورەترین بەرهەمی ماسی لە پارێزگای دهۆک دەزاتە بواری جێبەجێکردنەوە، کەلەچەند بەشێک پێک دێت و لەقۆناغی یەکەمیدا توانای بەرهەمهێنانی دووسەد تۆن گۆشتی ماسی هەیە و سەدان هەلی کاریش دەڕەخسێنێت.

شوکری عومەر، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرهەمی ماسی ، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند” ئامانج لە دروستکردنی ئەم پرۆژەیە، پڕكردنەوەی پێویستیی ناوخۆ و پەرەپێدانیەتی بۆ ئاستێك بتوانرێت هەناردەی دەرەوە بكرێت، کە لە قۆناغی یەكەمیدا دەتوانێت لە ساڵێکدا ٢١ ملیۆن پەنجەماسی و هەزار و ٢٠٠ تۆن گۆشتی ماسی بەرهەم بهێنێت.

هەرواها وتیشی، “ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و تەواوکەری بەرهەمی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان، سەرمایەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە؛ لە ئێستادا ٥٠٠ دەرفەتی کاری بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە”.

بەڕێوەبەری پڕۆژەكە، ئەوەشی گوت: “هیچ جۆرە پرۆژەیەکی بەرهەمی ماسی لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەو شێوەیە و بەو جۆرە سیستەمە دروست نەکراوە؛ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تێدا بەکار هێنراوە”.

ڕووبەری پڕۆژەکە ٢٢٩ دۆنمە و پێک دێت لە هەڵهێنەری ماسی، تاقیگە، حەوزی خۆڵ و قەفەزی ماسی، پلانیش هەیە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئالیک دابنرێت و دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، لە ئاییندەدا بەرهەمی ئەم پرۆژەیە هەناردەی بازاڕەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو بکرێت.

لەئایندەیەکی نزیکدا مەرزی شوشمێ دەکرێتەوە
پێت لەئایندەیەکی نزیکدا مەرزی شوشمێ دەکرێتەوە
ئەنجامدەری تاوانەکەی کۆیە دەستگیرکرا
دوات ئەنجامدەری تاوانەکەی کۆیە دەستگیرکرا
پەیوەنیدر