ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی سنوور، دوو کۆڵبەر برینداربوون.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دوێنێ شەو لە سنووری نەوسودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سنوور، پاش ڕاوەدوونان بە دەستڕێژی گوللە لە بەرزاییەکانی نەوسود کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربوو.
ئەو کۆڵبەرە ناوی “موختار کویک”ە، تەمەنی ٤٥ ساڵە و خەڵکی شاری مەریوانە، هەر لەو ڕووداوەدا چەند کۆڵبەرێکی دیکە لەلایەن سووپای پاسداران دەستگیرکراون.
هاوکات، کۆڵبەرێکی دیکەس لە هەمان ناوچە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران برینداربووە.