خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا تینوێتی دەشکێنێت



پزیشکێکی پسۆڕی زانستی خۆراک باس لە سودەکانی خواردنەوەی چای گەرم دەکات لە وەرزی هاویندا و دەڵێت:” خواردنەوەی چای گەرم لە هاوین دا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات”.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنەوەی چای گەرم لە هاوین دا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات، بە مەرجێک ئەو شوێنەی لێ ئەخورێتەوە کراوە بێت و هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ بکات، عەرەب وتەنی ( تحت الهواء الطلق ) نەوەک لە ناو ژوورێکی داخراو کە هەوا گوڕکێی تیا نەبێت”.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەدەکا کە خواردنەوەی چا یا هەر هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی موولوولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جستە.

د. کامەران راشیگەیاندووە، بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراو خواردنەوەی ئاوی سارد یا شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات، بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یا شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یا شەربەتی فرێشی سارد، چونکە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینوویەتی و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە تینووت دەبێتەوە .

ئەو پزیشکە دەشڵێت:” خواردنەوەی چای ئەعشابی گەرمی وەک گوڵەبەیبوون یا لێمۆ و نەعنای گەرم یا شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە، هەروەها پێویستە لە هاوین دا مرۆڤ دووربکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان، ڕۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات”.

تاڵیبان رۆژی كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكای له‌ وڵاته‌کەی کردە پشوو
پێت تاڵیبان رۆژی كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكای له‌ وڵاته‌کەی کردە پشوو
ئه‌مریكا بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی میری قەتەر و سەرکردە عێراقییەکان بە گرنگ دەزانێت
دوات ئه‌مریكا بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی میری قەتەر و سەرکردە عێراقییەکان بە گرنگ دەزانێت
پەیوەندیدار