ئاگر لە پڕۆژەی نیشتەجێ بوون لە هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەیشتنن بە شوێنی ئاگرەكە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەن.
شایەتحاڵێك لە نزیك ڕووداوەكە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لەكاتژمێر 7.00 ئاگرێك لە نێو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “ناز ستی” لە هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵن بۆ ئەوەی بتوانن ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئاگرەكە لە نهۆمی هەشتەمی یەكێك لە باڵەخانەكان كەوتەوە و هێشتا زیانەكان نازانرێت، دوكەڵی ئاگرەكە بەردەوامە و هاووڵاتیانی دیكەی یەكەكان شوێنەكانی خۆیان جێ هێشتووە .
پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ناز ستی لەشاری هەولێر، جگە لە هاووڵاتیانی ئاسایی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حكومی تێدا نیشتەجێیە .