هونەرمەندی گەورەی كورد، ناسڕی ڕەزازی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە، پاش بڵاوكردنەوەی سێ بەرهەمی دیكە، واز لە لە كاری هونەری دەهێنێت.
هونەرمەند، ناسڕی ڕەزازی ڕایگەیاندووە، “من 51 ساڵە سەرقاڵی گۆرانی وتنم، مرۆڤ كە گەیشتە كاتێك ماندو بوو، بەتایبەت كاتێكیش پیری لە ڕێیە، تاقەتی نامێنێت”.
وتیشی، “ئەو تاقەتەی جارانم نەماوە، دۆسێی كوردیش وایلێكردوم بە تەواوی بێ هیوا بم، من سێ بەرهەمم هەیە ئەگەر ئەو سێ بەرهەمە تەواو بكەم وازدەهێنم، هەر لە ئێستاوە پزیشكیش پێی وتوم نابێت جارێ كاری هونەری بكەم، چونكە حاڵم باش نییە”.
ناسڕی رەزازی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ گۆرانی “تامەزرۆی باران”ی بڵاوكردەوە.