وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە لە ڕێگەی لینکی تایبەتەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2022-2023) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2022-2023) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان، پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە، بابەتەکانی تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ کیمیا و ئابووری دانراوە.
لە 3ی حوزەیران تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و هەفتانە 2 تاقیكردنەوە لە ڕۆژانی (شەممە و سێ شەممە) دەكرێن و بڕیارە لە 27ی ئەم مانگە كۆتایی بێت.
بۆ بینینی پرسیار و وەڵامی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ (كیمیا و ئابووری) كلیك لەم لینەكە بكە