دادگای باڵای سعودیە ئاشكرای دەكات، سبەینێـ كە ڕۆژێك پێش دەستپێكردنی مەراسیمەكانی حەجە هەموو لایەك چاودێری بینینی مانگ بكەن.
دادگای باڵای سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لەتەواوی موسڵمانان و هاونیشتمانیانی وڵاتەكەی دەكات چاودێری بینینی مانگ بكەن بۆ دەست نیشانكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە و دیاریكردنی ڕۆژی جەژنی قوربان و دەڵێت: “لەكاتی بینینی هیلالی مانگ ئاگادارمان بكەنەوە”.
لە سەرەتای مانگی زیلحیجە وەرزی حەج دەستپێدەكات و لە ڕۆژی 9ی زیلحیجە حاجییان دەچنە كێوی عەرەفە و ڕۆژی ١٠ی مانگی زیلحجە کە دەکاتە ٢٨ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، كە دووەم جەژنی موسڵمانانە.
بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی بەشداری مەڕاسیمەكانی حەج لە سعودیە دەكەن.