ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ یەکەمین جار دەست دەکەن بە دابین کردنی ئینتەرنێت لە رێگای بۆشایی ئاسمانەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەوەش بۆ باشترکردنی کوالێتی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پێشکەش کردنی ئۆفەری جیاواز بە هاوڵاتیان.
ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مانگی دەستکرد و خولگەی نزم کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ڕاستەوخۆ پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکەن لەسەر زەوی لە ڕێگەی تۆڕێکی زەبەلاحی مانگە دەستکردەکانەوە کە لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانییەوە دابین دەکرێت وەک (One web) و(Space X) و ،(Amazon)
وەزارەتەکە کەناڵەکانی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کردۆتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕێکارەکانی گرێبەستکردن بەمەبەستی گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییە بە عێراق لە زووترین کاتدا.