سوپای ئێران کوژرانی سەربازێکی هێزەکانی لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، سوپاسی پاسداران بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی پاسدارێك لە میانی رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی لەگەڵ هێزەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامیدا کوژرا.
روونیشیکردەوە کە رووبەڕووبوونەوەکە لە شاری مەریوان روویداوە و کوژراوەکەش ناوی رزگار تەبیرەیە.
لای خۆشیەوە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە بایەخ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات رایگەیاند، شەڕوپێکدادانەکەی پاسداران لەگەڵ گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا روویداوە.