یاسای بودجە گەیشتە هەرێمی کوردستان، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانیش داوادەکات، نەخشە ڕێگایەک بۆ جێبەجیکردنی یاسای بودجە لە هەرێمی کوردستان دابنرێت.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بە نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای پەسەندکراوی بودجەی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار.
بەپێی کۆتا یاسای پەسەندکراوی بودجە، ماددەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان ١١-١٢-١٣، لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٣ جێبەجێدەکرێت، لەبەر ئەوەش دەبێت پاکتاوی حسابی ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینار لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەروەها داهاتی نەوت تا ٢٥ی مانگی ئادار و ٪٥٠ی داهاتی دەروازەکان و قیستی قەرزەکان.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران داواش دەکات، ناکۆکی و ناسازانە ناوخۆییەکان وەلابنرێت، نەخشە ڕێگایەک بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دانبرێت.