ئەڵمانیا مووشەکی دیکەی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا دەنێرێت



وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بۆریس پیسۆریوس رایگەیاند ٦٤ مووشەکی پاتریۆتی دیکە بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا رەوانە دەکەن.

 

پیسۆریوس لە میانی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە بڕۆکسڵ بە میدیاکارانی راگەیاند لە میانی کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پشتیوانیکردن لە بەرگریی ئاسمانی و نۆژەنکردنەوەی تانکەکان بۆ ئۆکراینا دەکرێت و ئەمەیشی بە بڕیارێکی گرنگ لە قەڵەم دا بۆ پشتوانیکردنی بەردەوامی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئۆکراینا.

 

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بیری خستەوە وڵاتەکەی ماوەیەک لەمەوبەر پاکێجێکی هاوکاری بۆ ئۆکراینا بە بەهای دوو ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار راگەیاندووە، وتی: “بڕیاریشمان داوە ٦٤ مووشەکی پاتریۆتی دیکە بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا رەوانە بکەین”.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئێوارەی رابردوو لەگەڵ هاوتا کەنەدی، بەریتانی و هاوتاکانی لە وڵاتانی بەڵتیک کۆبووەتەوە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تاوتوێی ئەنجامدانی مانۆڕێکیان کردووە لە ٢٠٢٤ یاخود ٢٠٢٥ لە باڵی رۆژهەڵاتی ناتۆ.

 

 

 

 

 

دواى ١٠ ساڵ، ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيریى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجامدایەوە
پێت دواى ١٠ ساڵ، ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيریى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجامدایەوە
 “نەوت هێشتا سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە لە جیهاندا”
دوات  “نەوت هێشتا سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە لە جیهاندا”
پەیوەنیدر