سوودانی: “گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و بەرهەمدارمان لەگەڵ میری قەتەر ئەنجامدا”



سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و بەرهەمداریان لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجامداوە.

 

محەمەد شیاع سوودانی دوای کۆتایی سەردانەکەی تەمیم بن حەمەد ئال سانی بۆ بەغدا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە هەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی تویتێکی بڵاوکردەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی “ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و بەرهەمدارمان لەگەڵ برای ئازیزمان، بەڕێز شێخ تەمیم حەمەد ئاڵ سانی ئەمیری دەوڵەتی قەتەر ئەنجامدا”.

 

سوودانی هەروەها نووسیوویەتی: “سەردانەکە دەستپێکێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان لە بوارە جیاجیاکاندا، و سەرەتایەکی باشیش دەبێت بەرەو فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و تەواوکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا، بۆ بەرژەوەندی گەلانمان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە”.

 

محەمەد شیاع سوودانی راشیگەیاندووە: “عێراق بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی باوەشی بەڕووی هەموو برایانی عەرەب و دۆستانی لەناوچەکە و جیهاندا”

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی پەیامەکەی ئاراستەی میری قەتەر کردووە و نووسیوویەتی “بەخێربێن بۆ بەغدای ماڵی ئاشتی”.

 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٥ – ٦ – ٢٠٢٣، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی لێکرا.

“سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون”
پێت “سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون”
لە ساڵی رابردووە تا ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی ٥ بڕیاری دژ بە ھەرێمی کوردستان دەرکردووە
دوات لە ساڵی رابردووە تا ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی ٥ بڕیاری دژ بە ھەرێمی کوردستان دەرکردووە
پەیوەنیدر