هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجامدا



هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە بناری چیای قەرەچووغ سنووری قەزای مەخموور باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا.

 

لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسییە ئەمنیانەی کە پاشماوەی گرووپە تیرۆرستییەکانی داعش لەسەر ناوچەکە و خەڵکی سڤیل دروستی کردووە، هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی لەو ناوچانە ئەنجامدا، کە گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانی لێ دەکرا.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەکانی لیوای ١٤ی پیادە سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە بناری چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی بەسەرکەوتوویی بەکۆتا هێنا.

 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵی گوندەکانی گاور، کەنداڵ، گردە شین، ملاکاغا و کەبنک ڕەش-یان لەبناری چیای قەرەچووغ کرد.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بوو، هاوکات بەرقرارکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنییەت و ئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەکدارانی داعشی لێدەکرا.

مێسی خێراترین گۆڵی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا تۆمار کرد
پێت مێسی خێراترین گۆڵی لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا تۆمار کرد
سوودانی: عێراق پێگە و رۆڵی سرووشتی خۆی لە ناوچەکەدا وەرگرتووەتەوە
دوات سوودانی: عێراق پێگە و رۆڵی سرووشتی خۆی لە ناوچەکەدا وەرگرتووەتەوە
پەیوەنیدر