بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی قەتەر (QNA)، میری قەتەر، ئال سانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە، زنجیرە رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی وزە و کارەبا، پەرەپێدانی هۆتێل و بینای مۆدێرنی نیشتەجێبوون و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکانی عێراق واژوو کران. هەروەها یاداشتنامەیەکەی لێکتێگەیشتن و ژمارەیەک رێککەوتن و بەیاننامەی هاوبەش واژوو کران.
بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی بەنیازە لە ساڵانی داهاتوودا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراق ئەنجام بدات، ئال سانی وتی: “لە کۆبوونەوەکاندا بابەتەکانی پاڵپشتیکردنی پەرەپێدانی پڕۆژەی سیستەمی کارەبای کەنداو و دامەزراندنی تۆڕێکی لە باشووری عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کارەبای عێراق، هەروەها دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان تاوتوێ کران”.