وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتەکەیان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکەن.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، شاندەکە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەچنە تورکیا.
ئەو شاندەی دەچنە تورکیا شاندێکی تەکنیکییە و گفتوگۆی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی تورکیا لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردوو، چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بچێتە قۆناغێکی دیکەوە و بەغدا و ئەنقەرە بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی، کە پێشتریش حکومەتی تورکیا هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی بۆ کێشەی تەکنیکی و پێویستی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت بە پشکنین و سەرقاڵییان بە هەڵبژاردنەکان گەڕاندبووەوە.
باسم محەمهد عهبادی، بریكاری وهزارهتی نهوتی عێراق ئاشكرای كردووه، لهگهڵ لایهنی توركیا گهیشتوونهته ڕێككهوتن له 19ـی ئهم مانگه لهسهر پرسی ههناردهكردنهوهی نهوت له كێڵگهكانی ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بهندهری جەیهانی توركیاوە كۆببنهوه.