باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین باندێكی (3) كەسی دەستگیركرد، كە هەوڵیانداوە بڕی ٢ ملیۆن دیناری عێراقی ساختە ساغ بكەنەوە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٣/٦/١٤ پاش لێكۆڵینەوە و چاودێریكردنی وورد، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، توانیان ئەو باندە ٣ كەسیەی، كە كاریان ساغكردنەوەی دراوی عێراقی تەزویر بووە دەستگیر بكەن، پێش ئەوەی لە بازاڕدا ساغبكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتباران دانیشتوی هەرێمی كوردستانن ، پێكهاتوون لە ( م ، ح ، م ) و ( ڕ ، م ، س ) و ( د ، ع ، ع ) و هەوڵیانداوە بڕی ٢ ملیۆن دیناری عێراقی تەزویر ساغ بكەنەوە.

ئاشكراشی كردووە، بە هەوڵی هێزەكانی ئاسایش توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن، بە ماددەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .

قەدەغەی سەر ڕاوە ماسی هەڵدەگیرێت
پێت قەدەغەی سەر ڕاوە ماسی هەڵدەگیرێت
عێراق قەرزی 100 تا 300 ملیۆنی بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون كردەوە
دوات عێراق قەرزی 100 تا 300 ملیۆنی بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون كردەوە
پەیوەنیدر