بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 120 مەتر سێ جا ئاو لەچركەیەكدا هاتوەتە بەنداوەكەوە، جیاوازی ئاستی ئاو لە چاو ساڵی پار تەنها 43 سانتیمەترە و ڕێژەكە دڵخۆشكەرە.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان بڵاویكردەوە، كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە تێكرا 115 مەتر سێ جا ئاو لەچركەیەكدا هاتوەتە بەنداوەكە، ئەگەر ڕێژەی دابارین زیاتر بێت كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هاتنی ئاو بۆ ناو بەنداوەكە دەبێت .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەساڵی پار تائێستا لە 1ی 12ی 2021 ڕێژەی باران بارین 12.2 ملم بووە، ئەمساڵ تا ئەمڕۆ 1ی 12ی 2022 ڕێژەی باران بارین 117.4 ملمە، كە ئەمە جێگەی دڵخۆشیە بۆ ئاستی ئاوی بەنداوەكە.
ئاشكراشیكردووە، كە بەرزی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان لە ساڵی رابردوودا 489.08 مەتر بوو ئەمساڵ تا ئێستا 488.65 مەترە، كە لە چاو ساڵی پار تەنها 43 سانتیمەترە .