نێچیرڤان بارزانی و بلاسخارت هەڵوێستیان لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند



سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر كۆبووەوە و وتی: دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت.

رۆژی پێنج شەممە ،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق كۆبووەوە، كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و هەنگاوەكانی ئامادەكاریی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەولێریان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تیمێكی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بوون.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت.”

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان، حكومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دەربڕی.

لای خۆیەوە خاتوو جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و ئامادەیییان نیشان دا بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن.

12 لۆگۆی بەناوبانگ کە مانای نهێنییان هەیە
پێت 12 لۆگۆی بەناوبانگ کە مانای نهێنییان هەیە
مەسرور بارزانی: نابێ چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت
دوات مەسرور بارزانی: نابێ چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت
پەیوەنیدر