وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە بڕی 400 ملیارەكەی عێراق گەیشتووە و لە ڕۆژی یەك شەممەوە بە تەندروستی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/١٥ ، بڕی 400 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/٦/١٨ بە وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.