بافڵ تاڵەبانی؛ حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە حكومەتەكەی زۆر بە سیاسی كراوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، جیاوازییەكی زۆر دەكرێت لە نێوان هەولێر و سلێمانی، لە پرۆژە و خزمەتگوزاری و مووچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و كۆمپانیاكان، دەشڵێت،” ناتوانین دوور لە بەغدا و بەم حاڵە بەردەوام بین و بەغدا یەكێكە لە هەڵبژاردەكان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی ڕاپۆرتی نەوتی عێراقی (Iraq oil export) ڕایگەیاندووە، حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حكومەتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە زۆر بە سیاسی كراوە، بۆیە ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دوو ئیدارەییە.

ڕاشیگەیاندووە، جیاوازییەكی زۆر دەكرێت لە نێوان هەولێر و سلێمانی، لە پرۆژە و خزمەتگوزاری و مووچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و كۆمپانیاكان و بە دیفاكتۆ هەرێم دوو ئیدارەیە، چونكە چاوەڕوان دەكرێت سلێمانی خۆی بودجەی خۆی دابین بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئیتر كات نەماوە بۆ ڕیفۆرم، پرۆژە، چاكسازی، حكومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی هەیە ئێستا حكومەتی كار بەڕێكەرە ، وا دەردەكەوێت كە دیوارێك لەنێوان ئێمە و سەرۆك وەزیران هەبێت، دەمانەوێت وەزیرێك بگۆڕین نایكەن، بەڕێوەبەرێك بگۆڕین نایكەن، وەزیرێك دەستلەكاردەكێشێتەوە نایكەن، زۆر زۆر قورس بووە.

ئاشكراشیكردووە، بەهۆی دەروازەی مونزرییەوە، باشماخ و پەروێزخان زیانی گەورەیان بەركەوتووە، هەموو بازرگانییە گەورەكان لەوێوە دەڕوات، لە حاجی ئۆمەرانیش بە ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، كراوە بە دەروازەی سەرەكیی ئێران بۆ هەرێم.

هاوكات لەناو حكومەتیشدا كەسانێك هەن ڕێگری لە بازرگانان دەكەن تا لە باشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بكەن، بەڵام پارتی حاجی ئۆمەرانی هەیە، ئیبراهیم خەلیلی هەیە كە گەورەترین دەروازەی توركیایە بۆ عێراق نەك تەنها هەرێم، هەروەها چەند مەرزێكی تریشی هەیە، كەس هیچیان لەبارەوە نازانێت.

بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەشكردووە، كە لەغیابی هاوبەشێك لە هەولێر، هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا زۆر سەرنجڕاكێشتر دەبێت، تێناگەم بۆ ئەبێ حەز بەكاركردن لەگەڵ بەغدا نەكەم، تەنها بەسرە خۆی هەزارجار دەوڵەمەندترە لەهەموو هەرێمی كوردستان‌.

لەچاوپێكەوتنەكەیدا ئەوەشدەخاتەڕوو ، كە ئەگەر سەرۆك وەزیران بێت ‌و پێی بڵێت، بافڵ، قاپەكەت بچوكەو بیخەرە سەر ئەم مێزە و دەتوانیت ببیتە بەشێك لەم مێزە گەورەیە، ئەمە بۆ من ڕێككەوتنێكی خوێنی نوێیە، دەمەوێت بەشداربم لە بڕیارە ستراتیژییەكانی پەیوەست بەكەرتی وزە، بەڵام پارتی ڕكابەرە سیاسییەكانی لەو پڕۆسەیە دورخستۆتەوە.

مێسی بێدەنگی شكاند: ئامادەنیم داوای لێبوردن لە مەكسیك بكەم
پێت مێسی بێدەنگی شكاند: ئامادەنیم داوای لێبوردن لە مەكسیك بكەم
شارباژێڕ؛ كەرنەڤاڵێكی پەروەردەیی دژ بە توندوتیژی ئەنجامدا
دوات شارباژێڕ؛ كەرنەڤاڵێكی پەروەردەیی دژ بە توندوتیژی ئەنجامدا
پەیوەنیدر