ڕاوێژارێكی سودانی كاتی دابەزینی بەهای دۆلاری ڕاگەیاند



ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرەبەرە ڕوو لە دابەزین دەكات.

سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژی دوو شەممە 12ی حوزەیرانەوە یاسای بودجەی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كراوە، كە تیایدا بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیر كراوە، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بەرزیدایە و دانابەزێت و ئەوەش دڵەڕاوكێی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی دانەبەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بریتیە لە درەنگ كەوتنی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە بازاڕدا هێشتا خواست لەسەر دۆلار زۆرە.

دەربارەی ئەوەی ئایا كەی نرخی دۆلار دادەبەزێت بۆ نزیك نرخی فەرمی؟ ڕاوێژكارەكەی سودانی وتویەتی، “لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار دەستبە دابەزین دەكات تاوەكو دەگاتە ئەو نرخە فەرمیەی، كە لە بودجەدا بۆی دیاریكراوە”.

بە وتەی مەزهەر محەمەد ساڵح، لە ئێستادا دۆخی دارایی عێراق لە باشترین ئاستدایە، چونكە خاوەنی یەدەگێكی بەهێزە لە دراوی بیانی.

کەمپی نیشتەجێکردنی هێزە کوردیەکان لەهەرێم دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە
پێت کەمپی نیشتەجێکردنی هێزە کوردیەکان لەهەرێم دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە
گەرمای هاوین دەستپێدەكات
دوات گەرمای هاوین دەستپێدەكات
پەیوەنیدر