لەژێر چەتری رێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد دیداری فیلمی كوردی لە بێرمینگھام ساز دەکرێت بۆ نزیک بوونەوەی ڕەوەندی کوردی لە فیلمی کوردی و ئاشنابوونی پسپۆران و فیلمسازە بەریتانییەکان بە فیلمە کوردییەکان.
ئەنجومەنەکە بڕیاری داوە یەکەمین دیداری فیلمی کوردی لە شاری بێرمنیگهام- بەریتانیا ڕێک بخەن،
بڕیارە دیدارەکە لە ناوەڕاستی مانگی یانزە (نۆڤەمبەر) بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، لە یەکێ لە سینەما کانی شاری بێرمنیگهام بەڕێوە بچێت.
هاوکات ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دیدارەکە داوای لە هەموو فیلمسازانی کورد کرد، هاوکار و هاندەر و پشتیوانیان بن بۆ سەرخستن و بەردەوامی دیدارەکە.
ئەنجومەنەکە ئەوەشی ڕاگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا لە باشووری کوردستان نووسینگەی یەکەمین دیداری فیلمی کوردی لە بێرمنیگهام دەکەینەوە.