کیلابی وەڵامی زێباری دەداتەوە



هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی لە تویتەر ڕەخنە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەگرێت و دەڵیت”پێویستیان بەوەیە خولێكی فێربوونی زمانی عەرەبیی ببینن، چونكە سەلماندیان نەزانن بە بنەماكانی زمانی عەرەبی” .

 

زێباریی ئاماژەی بەوەشكردووە “ئەندامانی لیژنەی دارایی نەفامن بە سادەترین بنەماكانی دارایی و ئابوریی و ئەمانە كۆمەڵێكی لێكدراون لە میلیشیای ناڕێكخراو” .

 

لەبەرامبەر ئەم تویتەی هۆشیار زێباری و ئەو ڕەخنە توندانەی ، یوسف كیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لەهەژماری تایبەتی خۆی وەڵامی هۆشیار زێباری دایەوە و نوسیویەتی””ڕەنگە بنەماكانی دارایی و ئابوریی نەزانم، بەڵام من پسپۆڕی یاساییم، چونكە ئەو سكاڵایەی لە دادگای فیدراڵیی لەسەر تۆ تۆماركرا ، من نوسیم و هەر لە نوسینگەكەی منیشەوە بۆ دادگا بەرزكرایەوە” .

 

لەبەشێکی تری تویتەکەیدا کیلابی دەڵێت “ئەزیزم زێباریی، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی كە لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دوریخستیتەوە، دەریخست تۆ خاوەنی سومعەیەكی خراپیت، بۆیە لە داهاتووشدا هیچ پۆستێكت لە عێراق پێنادرێت” .

 

هاوکات هاوپیچێکیشی بەفەرمی ڕەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا نوسیویەتی” برایانمان لەهەرێمی کوردستان ، ئێمەدەزانین لەپێش پەسەندکردنی یاسای بودجە لەهەرێمی کوردستانەوە چەندین هێرشی میدیایی و قسەی نەشیاومان بەرامبەر کرا، بەڵام ئەوکات لەبەر هەستیاری دۆخەکە هیج وەڵامێکمان نەبوو ،بەڵام ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە ،هەرچەندە هەندێک لەبەرپرسە حزبییەکان لەو کەناڵانەوە هێشتا بەهەمان نەفەسی پێشوو بەردەوامن لە هێرش، داواکارین لەبەڕێزتان کە پابەندی بنەما ئەخلاقی و میدیاییەکان بن ،دەنا ئێمە لەڕێگەی دادگاوە سکاڵا دەکەین و تەواوی بەرپرسیارێتی دەخەینە ئەستۆی ئێوە”.

شاندێکی بازرگانانی تورکیا لە سلێمانین
پێت شاندێکی بازرگانانی تورکیا لە سلێمانین
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمێكی ڕوسیا، كوردە و خەڵات دەكرێت
دوات جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمێكی ڕوسیا، كوردە و خەڵات دەكرێت
پەیوەنیدر