هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکرنەوە، پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز بۆ ماوە ١٥ ڕۆژ دادەخرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، هاووڵاتیان و شۆفێران ڕێگا لاوەکییەکە بەمەبەستی هاتووچۆکردن بەکاربهێنن، کە دەچێتەوە ناو ماڵەکانی ناڵپارێز.
بەهۆی نۆژەنکردنەوە، پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز کە ناڵپارێز و شارۆچکەی پێنجوێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەمڕۆوە تا ١٥ ڕۆژی دیکە دادەخرێت و شۆفێران ناتوانن بەکاریبهێنن.