سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە، پەرلەمان لە دوێنێ دووشەممەوە پشووی وەرگرتوە و لە ئێستادا لە پشوی یاسادانانە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پشوی پەرلەمان لە نۆی ئەم مانگە دەستپێدەکرد بەڵام دوخرا، دواخستنی پشوی پەرلەمان بەپێی دەستوربوە , بۆ ئەوەی بودجە پەسەند بکرێت و پەرلەمانتاران دەتوانن لەو ماوەیەدا وەکو چاودێر لە وەزارەتەکان و فەرمانگەکان کار بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق بودجەی سێ ساڵەی پەرلەمانی دوای پێنج ڕۆژ لە گفتوگۆکردن و تاوتوێکردن پەسەند کرد و, ئەمڕۆ سێشەممە نێدراوەتە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.
بودجەی ئەمساڵ 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینار و بە گشتی 63 ترلیۆن دیناریش کورتی هێناوە.