حاجیانی سلێمانی لەگەڵ گەیشتنیان بۆ شاری مەککەی پیرۆز بە گوڵ و شیرینی پێشوازییان لێ كرا.
ئەمرۆ یەکەم کاروانی حاجیانی شاری سلێمانی لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتنە شاری مەککەی پیرۆز و لە لایەن ستافی کارگێری حەجی ئەمساڵەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
حاجییان، ستایشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیان کرد بۆ ئەو کارئاسانیانەی بۆیان کراوە و سوپاسی ئەو پێشوازیەی گەرمەیان کرد، کە لێیان کراوە.