نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بودجە پەیامێکی بڵاوکردەوە



نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت “ئەوەی لە کاتی گفتوگۆى بودجەدا بینیمان، مايه‌ى نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌ و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییه‌ى سه‌لماند كه‌ دابه‌شبوونى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان زيان به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت”.

دوێنێ پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی پەیامێکی لەبارەی پەسەندکردنی بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵ بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیەنێت پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجە دەکەن، هیوادارن ببێتە نەخشەڕێیەک بۆ پێشکەوتنی ئابووری و سەقامگیری سیاسی.

ناڕازییە لەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لە پەرلەمانی عێراق دروستبوو، دەڵێت “ئه‌وه‌ى ڕوويدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا نايه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ئاڕاسته‌ و شێوه‌يه‌ له‌ كاركردن، خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ى سياسى و دۆخ و داهاتووى عێراق ناكات”.

سەرۆکی هەرێم لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجە نیگەرانە، “ئەوەی لە کاتی گفتوگۆى بودجەدا بینیمان، مايه‌ى نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌ و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییه‌ى سه‌لماند كه‌ دابه‌شبوونى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان زيان به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت”

 

ھەرێم دوای پەسەندکردنی بودجە
پێت ھەرێم دوای پەسەندکردنی بودجە
کەی قەیرانی غاز لە سلێمانی تەواودەبێت؟
دوات کەی قەیرانی غاز لە سلێمانی تەواودەبێت؟
پەیوەنیدر