تا ئەمڕۆ،٢١ کەس لە ئاژانسی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) و یەکێتیی سۆڤیەت، لە کاتی ئهركهكانی پهیوهست به بۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵێکی لایڤ سایهنس، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایش و سەلامەتی فڕین لە ناسا، نیگڵ پاکهام، ئاماژەی بەوە کردووە؛ ٢١ ئاسمانگەڕ لە کاتی کارکردنیان لە بۆشایی ئاسمان یان تاقیکردنەوەکان لەسەر زەوی، گیانیان لەدەستداوە.
پرۆفیسۆری زانستەکانی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی واشنتۆن لە سیتڵ، جیم هێرماسۆن، باسی لەوە کرد لە ناسا سێ رووداو و لە یەکێتی سۆڤیەتیش دوو رووداوی گیانلەدەستدانی کارمەندان ههبووه و رایگهیاند: “بە گشتیی رووداوەکان بەهۆی هەڵەی ئامێر، هەڵەی مرۆڤ، هەڵەی بەڕێوەبردنەوە بوون”.
لە ناسا دوو رووداوی مردن لە کاتی رەوانەکردنی کەشتی بۆ بۆشایی ئاسمان روویاندا، یەکەمیان لە کانوونی دووەمی ١٩٨٦ روویدا، کە کەشتی چالنجەر دوای ٧٣ چرکە لە بەرزبوونەوەی لە ئاسماندا تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت کەسی ناو کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا.
دووەم رووداویش لە شوباتی ٢٠٠٣دا، لە کاتی رەوانەکردنی کەشتی کۆڵۆمبیا بۆ بۆشایی ئاسمان تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس لە سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.