دەستەی دەروازە سنوور یەکان ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دەستیان گرتووە بەسەر ٦ کۆنتێنەر ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کە هاوردەی عێراق کراون
لە بەیاننامەکەی ئەو دەستەیەدا کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنامە عێراقییەکان ناردووە تێیدا هاتووە کە توانیویانە، بە هەوڵ و بەدواداچوونی وردی کارمەندان و هەوڵە هەواڵگرییەکانیان لە بەندەری ئوم قەسر ، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە سەرچاوە تایبەتەکانمانەوە بەدەستمان هێناوە بە ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر ، توانیمان دەست بگرین بەسەر (6) کۆنتێنەر کە (ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە خوار مۆدێل ڕێگەپێدراو)ی تێدابوو .
و ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەیەک بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارکردن پێکهێنرا، تۆمارێکی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتیش ڕێکخرا و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کرا”.
ماوەیەک لەمەوبەر لەسنووری هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پاریزگای سلێمانی بەشێوەیەکی یاسایی بڕیاری دەست بەسەردا گرتنی ئوتومبیلە بێ سەرەتاکان دراو جەند ڕۆژێک لەمەوبەر
ئومێد کوردی، نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، لە ڕونکردنەوەیەکدا وتی نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل گیراون و لە رۆژی پێنج شەممەوە ئەم هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنە دەستیپێکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 55 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوونی هەیەو ڕۆژانەش ئۆتۆمبێلی نوێ هاوردە دەکرێت.