هەرچەندە سەرئێشەی لەڕادەبەدەر باوە و زۆر کەس لە شوێنێکی ژیانیاندا تووشی دەبن، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاسانتری ناکات ، گرژی و ئازاری بێزارکەر لە هەر ناوچەیەکی سەرتدا دەتوانێت کاریگەری لەسەر باری دەروونیت و کارەکەت و تەنانەت ژیانی کۆمەڵایەتیشت هەبێت، خۆشبەختانە زۆر شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە لەکاتێکدا چاوەڕێی چاوپێکەوتن دەکەیت لەگەڵ پزیشکەکەت.
دەزانین سەرئێشە چەندە ماندوو دەکات بۆیە چەند ئامۆژگاری و فێڵێکمان کۆکردەوە کە دەتوانن یارمەتیت بدەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم هەستە بێزارکەرانەدا.
جارێک فشارخستنەسەر تاقی بکەرەوە
زۆرێک لە هێڵکارییەکان وەک منداڵێک لە دۆخی کۆرپەلەدا خاڵەکانی سەر گوێچکەکانمان نیشان دەدەن، هەروەها زۆر خاڵی پەستان هەیە لەسەر گوێچکەکانمان کە هاوتای بەشە جیاوازەکانی جەستەمانن. فشارێکی نەرم لەسەر خاڵێک کە تەنها لە پشتی گوێچکەدا هەڵکەوتووە، ڕەنگە سەرئێشە کەم بکاتەوە، هەروەها فشارخستنەسەر ئەو خاڵە لە ناوەندی زۆر سەرەوەی گوێچکەدا دەتوانێت گرژی کەم بکاتەوە کە زۆرجار لەگەڵ شەقیقەدا دەبێت.
دوور بکەوەرەوە لە خواردنی دوکەڵاوی
هەرچەندە بە دڵنیاییەوە خواردنە دوکەڵاوییەکان یاخود برژاوەکان تامێکی بە تامیان هەیە، بەڵام باشترە خواردنی دوکەڵاوی نەکڕیت ئەگەر تووشی سەرئێشە بوویت. خۆراکە دوکەڵاوییەکان دەوڵەمەندن بە هیستامین کە ماددەیەکی کیمیاییە و بە شێوەیەکی سروشتی لە لەشدا هەیە بەڵام دەتوانێت سەرئێشە لە هەندێک کەسدا دروست بکات. نەهێشتنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە هیستامین لە خۆراکەکەتدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕزگاربوون لە شەقیقەی بەردەوام.
بە پاکەتی جێڵی سارد ئازارەکە ئارام بکەرەوە
ئەگەر سەرئێشەت ئەوەندە بەهێز بێت کە بەزەحمەت دەتوانیت هەستیت، ئەوا بەکارهێنانی پاڵەپەستۆی سارد یان بەستوو بۆ مل یان سەرت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانە بێزارکەرەکان. لەبەرئەوەی خوێنبەرەکان تەسک دەکاتەوە و هەوکردن کەمدەکاتەوە، بەکارهێنانی کیسەیەکی پڕ لە سەهۆڵ یان پاکەتێکی جێڵی سارد دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە.
هەندێک قاوە بخۆرەوە
زۆرێک لە خۆشەویستانی قاوە دەزانن هیچ شتێک ناتوانێت لە کوپێک قاوەی گەرم خێراتر سەرئێشەی بەیانیان بوەستێنێت ، جگە لەوەی باری دەروونیت بەرز دەکاتەوە و یارمەتیت دەدات ڕووبەڕووی ڕۆژەکە ببێتەوە، سەلمێنراوە کە قووتدانی قاوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سەرئێشە هەیە. تەنها لەبیرت بێت زۆر لێی مەخۆرەوە چونکە کشانەوە لە کافاین لەوانەیە ببێتە هۆی شەقیقە لەبری ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون.
ڕاهێنانی گونجاو هەڵبژێرە
چالاک مانەوە و وەرزشکردن بە بەردەوامی یەکێکە لە باشترین شتەکان کە دەتوانیت بۆ تەندروستی خۆت بیکەیت، بەڵام ئەگەر ئاشنای سەرئێشەی بێزارکەر بیت، لەوانەیە بتەوێت ئاگاداری جۆری ڕاهێنانەکە بیت کە هەڵیدەبژێریت. هەندێک چالاکیی کاریگەری بەرز، وەک بەرزکردنەوەی کێشی قورس، لەوانەیە ببێتە هۆی حاڵەتێک کە بە “سەرئێشەی بەرزکەرەوەی کێش” ناسراوە. بە پێچەوانەوە ڕاهێنانی نەرمتر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ شەقیقەدا. بۆ نموونە یۆگا دەتوانێت گرژی لە جەستەتدا ئازاد بکات، ئەمەش لە بەرامبەردا مەترسی سەرئێشەی گرژی کەمدەکاتەوە.
قژت بە شلی ببەستە
هەرچەندە هیچ شتێک لە بەستنی قژت گونجاوتر نییە، بەڵام باشترە شێوازی قژی شل هەڵبژێریت بۆ ئەوەی سەرئێشەی ئازاربەخش نەبێت. بەستنی قژت بە توندی لەوانەیە ببێتە هۆی پاڵەپەستۆی دەرەکی لەسەر سەرت و ببێتە هۆی شەقیقە
تۆ هیچ شتێکی تر دەزانیت بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ سەر ئێشەدا ؟